به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان و له گه‌رماوگه‌رمی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له سه‌راسه‌ری ئێران‌دا، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی “سه‌رشیو”ی سه‌قزیان به‌ناوی “به‌هادین ئه‌حمه‌دی” له سنووری بانه كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم له سنووری بانه هێرشیان كردۆته سه‌ر كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر و ده‌سڕێژی كولله‌یان لێكردوون و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی “سه‌رشیو”ی سه‌قز به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا.