ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، گه‌نجێكی خه‌ڵكی گوندی “عەلی میر”ی سه‌ر به شاری كه‌لار به‌ناوی “عەبدوڵڵا هاشم محەممەد”، بەهۆی تەقینەوەی مینی به‌جێ ماوی سه‌رده‌می ڕژیمی به‌عسی عێراق گیانی لەدەستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیکەی کاژێر ٩ و ٣٠ی خوله‌كی شه‌وی سێشه‌ممه ناوبراو له‌كاتی هێنانه‌وه‌ی مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌ی بۆ گونده‌كه‌یان مین پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و پێش گه‌یاندنی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری كه‌لار به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.