ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارێك له پترۆشیمی شازه‌ند به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ستدا و شه‌ش كرێكار له كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له شاری بۆناب به‌هۆی ئاگرگه‌وتنه‌وه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بارهه‌ڵگرێك له پترۆشیمی شازه‌ندی ئه‌راك ئاگری گرت و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له شارستانی بۆنابی سه‌ر به ئازه‌ربایجانی شه‌رقی به هۆكارێكی نادیار ئاگری گرت و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كرێكار به‌سه‌ختی بریندار و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕوانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
