ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوی “محه‌ممه‌د زاهیر ڕه‌حمانی پورمۆقهدهم” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د زاهیر ڕه‌حمانی پورمۆقهدهم” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و خێزاندار بووه و له كاتی كاركردن له ساردخانهیهكی پیرانشار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له به‌رزایی كه‌وتۆته خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار بووه. شایانی باسه كه ئه‌و كرێكاره پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
