کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ هه‌رێمی كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ هه‌رێمی كوردستان 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارێك لە ناوچەی پیشەسازی “كەلار” لەكاتی كاركردندا  به‌هۆی تەزووی كارەباوه‌ گیانی لەدەستدا.

به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كرێكاره‌، ناوبراو لەگەڵ باوکی لەناوچەی پیشەسازی لەدوکانێكدا کاری ده‌كرد و لەکاتی کارکردندا کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ساڵانه‌ به‌ده‌یان كرێكار له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی ڕووداوی كار ده‌بن و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌بنه‌ قۆربانی یان به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن.