به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، كرێكارێكی كارخانه‌ی لاستیكی بارز به ناوی “عه‌لڕه‌زا گوڵعه‌نبه‌ری” له شاری سنه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌لیڕه‌زا گوڵعه‌نبه‌ری” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و خێزاندار له كارخانه‌ی لاستیكی بارزی كوردستان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی پالێتی لاستیكی سه‌ر لیفتراك به‌سه‌ری دا، تووشی زربه‌ی مه‌غزی بوو و گیانی له ده‌ست دا. ڕۆژی هه‌ینی مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و كرێكاره به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له مزگه‌وتی گه‌ڕه‌كی شه‌ریف ئاوا به‌ڕوێوه چوو. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی خۆپاراستن له‌لایه‌ن خاوه‌نكار، چاودێری نه‌كردنی كارخانه و كارگه‌كان له‌لایه‌ن ده‌و‌ڵه‌ت، نه‌بوونی بیمه‌ی ده‌رمانی و ساعه‌تی كاری زۆر و ماندوویی، سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قوربانیانی ڕووداوی كار له كوردستان و ئێرانه.
