ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، كرێكارێكی كارخانه‌ی سۆری و ڕووی زه‌نجان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ نێو ماشینی به‌ردشێكن گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و كرێكاره ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵه هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام زانیارییه‌كان باس له به‌ربوونه‌وی بۆ نێو ماشینی به‌ردشكێن و گیرخواردنی له ژێر چه‌ند تۆن به‌رد ده‌كه‌ن كه بووه‌ته هۆی گیانی له ده‌ستدانی.