بەڕێوبەری کارگێڕیی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایگەیاند: کرێکارێک لە باڵەخانەیەک لە شاری سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی، کرێکارەکە ناوی “یونس ئۆرجان” و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٤ی زاینی بووە و لە باڵەخانەیەک لەسەر ڕێگای نێوان “هەواری شار” و پردی “کۆبانی” کەوتووەتە خوارەوه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له هه‌رێمی كوردستان ساڵانه ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ده‌یان كرێكار.
