کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ پیرانشار

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، كرێكارێكی ساختمانی له‌ پیرانشار به‌ ناوی “عومه‌ر ئیستحكام” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ ده‌ست دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، عو‌مه‌ر پیشه‌ی ئارماتۆربه‌ندی بووه‌ و به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ نهۆمی چواره‌می بینایه‌ك كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌. ناوبراو پاش برینداربوونی سه‌ره‌تا ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی پیرانشار و له‌وێشه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی مهاباد گوازرایه‌وه‌ به‌ڵام، به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.