ڕۆژی سێشەممە ١٧ی مانگی جۆزەردان، کرێکارێکی خەڵکی شارۆچكه‌ی “قۆتوور”ی سه‌ر به شارستانی “خۆی” بە ناوی “ئیسحاق عەلیزادە”، بە هۆی ته‌زووی کارەباوە لە باشووری کوردستان گیانی لەدەستدا.
به پێی زانیارییه‌كان، “ئیسحاق” كاری به‌رقی كردووه بووه و بەهۆی نەبوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، گیانی لەدستداوە. هەژاری و نەبوونی هه‌لیکار له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، زۆرێک لە لاوانی ناچارکردووە ڕوولە باشووری کوردستان و شارەکانی تری ئێران بکەن و زۆربه‌یان له باروودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین و ساڵانه به ده‌یان كرێكار له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و ئه‌بنه قۆربانی یان به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن.