له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێكی مه‌عده‌نی سوونگوونی وه‌رزه‌قان به‌ناوی “سوله‌یمان فه‌رزی” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ به‌هۆی ڕووداوی كاره‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سوله‌یمان فه‌رزی” شۆفێری دامپتراك بوو و به‌هۆی گوشاری كاری و تێكچوونی باری ته‌ندرووستی، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاوه و گیانی له‌ده‌ست داوه. ناوبراو سه‌ر به شیركه‌تی “ئاهن ئاجین”ی شاغڵ له پڕۆژی مسی سوونگوون و ١٦ ساڵ پێشینه‌ی كاری هه‌بووه.