كرێكارێكی كارخانه‌ی سیمانی ورمێ به‌ناوی “جه‌لیل جه‌عفه‌ری” كه له ڕێكه‌وتی شه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتبوو، ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “جه‌لیل جه‌عفه‌ری” له كاتی گواستنه‌وه‌ی ماده‌ی “سیلیكۆن” كه پله‌ی گه‌رماكه‌ی سه‌رووی ٨٠ ده‌ره‌جه‌یه، به‌هۆی نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی به‌سه‌ختی ده‌سووتێت و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.