شه‌وی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری سه‌ڵماس به ناوی “موته‌لیب تاجه‌دین به‌هجه‌تی” له كاتی گه‌ڕانه‌وه له سه‌ر كاره‌كه‌ی له شه‌قامی كورانی مه‌خمووری هه‌ولێر به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتومبێلێكی پیكاب به چوار سه‌رنشینه‌وه به خێرایی ١٦٠ بۆ ٢٠٠ كیلۆمتر له كاتژمێرێكدا، خۆی كێشاوه به “موته‌لیب تاجه‌دین بهههجهتی” و پاشان وه‌گه‌ڕاوه. له‌و ڕووداوه موته‌لیب ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه و شۆفێری ئۆتومبێلهكهش كه مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ بووه گیانی له ده‌ست داوه و سێ منداڵی دیكه‌ی ته‌مه‌ن نێوان ١٠ بۆ ١٤ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه كه ناستانداردبوونی ڕێگه و بانه‌كان له ئێران و كوردستان، هه‌روه‌ها له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ڕێنمایه‌كانی هاتووچۆ ده‌بێته هۆی كاره‌ساتی دلته‌زێنی له‌و شێوه.
