به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی بانه به ناوی “جه‌ماڵ مه‌ولوودی” كه یه‌ك مانگ له‌وه‌به‌ر تووشی ڕووداوی كار هاتبوو، به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، مانگێك له‌وه‌به‌ر كرێكارێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “جه‌ماڵ مه‌ولوودی” له كاتی كاركردن به ده‌زگای باڵابه‌ر له به‌رزایی بینایه‌كی نیوه‌كاره كه‌وته خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار بوو. ناوبراو به مه‌به‌ستی ورگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ته‌ورێز كرا و ڕۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
