ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی به‌فرانبار، شۆفێری ئۆتۆمبێلێك له شاری میاندووئاو به‌هۆی گازگرتووییه‌وه له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دا گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی فریاكه‌وتنی خێرای میاندووئاو، شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا نه‌بووه و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه پكنیكی گازی هه‌ڵكردووه و تووشی گازگرتوویی بووه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم هه‌روه‌ها وتی، ئه‌مه دووهه‌مین ڕووداوی گازگرتووییه كه له دوو ڕۆژی ڕابردوودا له‌و شاره ڕوو ده‌دات و شه‌وی سێشه‌ممه‌ش چوار ئه‌ندانی خێزانێك به‌هۆی دزه‌كردنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له لووله‌ی ئاوگهرمكونهكهیانهوه گیانیان له‌ده‌ست دابوو.