کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی سێ منداڵ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ كه‌مپی سه‌رێكانی

گیان له‌ده‌ستدانی سێ منداڵ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ كه‌مپی سه‌ریكانی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌رمانان، تەقینەوەیەک لە کامپی سه‌رێكانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ماتۆڕسکیلێک لە کامپى سه‌رێكانی لە ڕۆژئاواى کانتۆنی حەسەکە تەقیوەتەوە و به‌هۆیه‌وه‌ سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و كه‌مپه پاش داگیركردنی شاری سه‌ریكانی له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته دامه‌زراوه‌ و دانیشتووانه‌كه‌ی خه‌ڵكی شاری سه‌رێكانین.