کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

گیان له‌ده‌ستدانی سێ منداڵی په‌نابه‌ر له‌ به‌له‌مێكدا له‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌

گیان له‌ده‌ستدانی سێ منداڵی په‌نابه‌ر له‌ به‌له‌مێكدا له‌ ده‌ریای

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی خه‌رمانان، هێزی ده‌ریای ئیتالیا ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌له‌مێكی پنابه‌ران له‌ نزیك لێواراوه‌كانی وڵاتی ماڵت پچڕاوه‌ و ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانن كه‌ سێ منداڵ به‌هۆی برسیه‌تی و تینوویه‌تی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌وته‌ی هێزه‌كانی ده‌ریاوانی ئیتالیا، ئه‌و به‌له‌مه‌ ٦٠ سه‌رنشینی هه‌بووه‌ كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی سووریه و لوبنانن و ماوه‌ی  ١٠ ڕۆژه‌ له‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ سه‌رگه‌ردانن و دوایین زانیاری له‌سه‌ریان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سێ منداڵ به‌هۆی برسیه‌تی و تینوویه‌تی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دواجار په‌یوه‌ندیه‌كه‌ پچڕاوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌. به‌پێی ڕاپۆته‌كان، ئه‌و به‌له‌مه‌ ١٠ ڕۆژ له‌وه‌ پێشه‌ له‌ لێواراوه‌كانی لیبیه‌وه‌ به‌ره‌و ئیتالیا به‌ڕێكه‌وتبوو و له‌ دوایین په‌یوه‌ندیدا سه‌رنشینه‌كانی به‌له‌مه‌كه‌ ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ یه‌خته‌كه‌یان له‌كار كه‌وتووه‌ و له‌حاڵی نه‌قمبووندان.