چاودێری مافی مرۆڤی سووریه ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: لانیكه‌م سێ ئه‌ندامی خێزانێك له هێرشی هه‌وایی ڕووسیه بۆ سه‌ر شاری ئیدلیب له‌و وڵاته گیانیان له ده‌ست داوه.
ده‌وڵه‌تی ڕووسیه وه‌كوو پاڵپشتی ڕژیمی سووریه ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته‌ی یارمه‌تی داوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی ئۆپۆزسیوون بێته‌وه. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی هێرشه هه‌وایه‌كانی ڕووسیه سه‌دان كه‌سی مه‌ده‌نی بوونه‌ته قوربانی و له نوێترین هێرش دا بۆ سه‌ر شاری ئیدلیب، سێ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ست داوه و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
