کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌س بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك له‌ شاره‌دێی گوڵاڵه‌

گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌س بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك له‌ شاره‌دێی گوڵاڵه‌

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 9ی مانگی گه‌لاوێژ، لەسنوری شارەدێی گوڵاڵە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، سێ کەس گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەری ئاسایشی له‌و باره‌وه‌ وتی، لەنزیک بازگە هاوبەشەکەی سنوری ناوچەی شێخ باوە، لەنێوان گوندی “عەلوش” و “عەرەب فەرج”، بۆمبەکە تەقیوەتەوە و بووه‌ هۆی گیان لەدەستدانی سێ هاوڵاتی کە دوانیان منداڵ و یەکێکیان مێرمنداڵێکە و منداڵێکی دیکەش بریندار بووە.