کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌س به‌هۆی گه‌رده‌لوولی خۆڵبارین له‌ سیستان

گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌س به‌هۆی گه‌رده‌لوولی خۆڵبارین له‌ سیستان

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ خۆڵبارینه‌ی ناوچه‌ی سیستانی گرتۆته‌وه‌، تا به‌ ئێستا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٢٢٨ كه‌سی دیكه‌ش له‌ نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌پۆلێكی خۆڵبارین له‌ ٢٨ی خه‌رمانانه‌وه‌ تا به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌زبه‌ر ده‌ستی پێكردووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی درووست بوونی ده‌یان كێشه‌ بۆ خه‌ڵك و ئاستی بینینی شۆفێران له‌ نێو جاده‌كان دا كه‌م بووه‌ و ده‌یان ڕووداوی هاتووچۆ به‌هۆیه‌وه‌ ڕوویداوه‌. هه‌روه‌ها سێ كه‌س به‌هۆی هه‌ناسه‌ ته‌نگی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٢٢٨ كه‌سی دیكه‌ش باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره‌ و له‌ نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراون.