کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ سه‌قز

گیان له‌ده‌ستدانی چوار كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ سه‌قز 4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی ڕووداویكی هاتووچۆ له‌ شاری سەقز- بۆكان سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سیكی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ هۆی پێكدادانی نیوان چەند ئۆتۆمبێل لە ڕێگای سەقز- بۆكان، شۆفێری یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان بریندار بوو و ئۆتۆمبێلێكی دیكە ئاگری گرت و به‌ هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. جێگایی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ساڵانه‌ هه‌زاران كه‌س به‌هۆی خراپێ ڕیگه‌وبان له‌ شاره‌كانی كوردستان، ده‌بنه‌ قۆربانی ڕووداوی هاتۆچوو.