به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ی كه له دوو ڕۆژی ڕابردوو ناوچه‌كانی باكووری ڕۆژئاوای ئێرانی گرتۆته‌وه، لافاو هه‌ڵسا و سێ هاووڵاتی له شاره‌كانی خۆی و زه‌نجان گیانیان له ده‌ستدا و زیانێكی زۆر به گوندنشینانی ماكۆ گه‌یشت.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی ئێران، شوانێك له زه‌نجان و دوو كه‌سی تر له شاری خۆی به‌هۆی برووسكه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه. ١٤ گوند ژێر ئاو كه‌وتوون و ٣٨٠ سه‌ر ئاژه‌ڵ و ٨٠٪ی باخ و بێستانی كه‌شاوه‌رزان له ناو چووه.