ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سێ كرێكاری كانگایێكی زێر له ئه‌فغانستان به‌هۆی داڕمانی دیواری مه‌عده‌نه‌كه له ویلایه‌تی ته‌خار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی مه‌عده‌ن له ئه‌فغانستان خراپترین دۆخی پیشه‌ییان له نێو هاوپیشه‌كانیان له سه‌رانسه‌ری جیهان دا هه‌یه و حكوومه‌تی تالیبانیش هیچ بایه‌خێك به ئه‌منیه‌ت و دۆخی مه‌عیشه‌تی كرێكاران نادات. ساڵی ڕابردووش هه‌ر له‌و مهعدنه له ویلایه‌تی ته‌خار پێنج كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دابوو.
