ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو كرێكار به‌ناوه‌كانی “شایان و جه‌هانگیر فه‌رهوودی فه‌ر” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌شاره‌كی “گۆڵشه‌ن”ی ورمێ گیانیان له‌ده‌ستدا و له ڕووداوێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “هێمن محه‌ممه‌دی” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “شایان و جه‌هانگیر فه‌رهوودی فه‌ر” خه‌ڵكی گوندی “قه‌ره‌له‌ر نازلوو”ی سه‌ر به شاری ورمێن و “هێمن محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی گوندی “هه‌مڕۆڵه”ی سه‌ر به شاری سنه‌یه و له كاتی كاركردندا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنیكار و به‌ربوونه‌وه له‌به‌رزایی گیانیان له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردووش كرێكارێكی دیكه خه‌ڵكی شاری ورمێ به ناوی “بۆرهان له‌شكه‌ری” به هۆی ڕووداوی كاره‌وه گیانی له‌ده‌ستدابوو.