به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی “به‌هار”، له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا دوو كرێكاری شیركه‌تی “ئێسكاف”ی پاڵاوگه‌ی ئابادان و كرێكارێكی پاڵاوگه‌ی “جۆفه‌یر” به‌هۆی گه‌رمابردووییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌ماوه‌ی ڕووژانی ڕابردوودا پله‌ی گه‌رما له باشووری ئێران گه‌یشته ٤٣ ده‌ره‌جه و ئاستی شێوداربوونی هه‌وا گه‌یشته سه‌دا ٩٠ و به‌هۆیه‌وه ١٠٠ كرێكاری سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی باشووری ئێران باری ته‌ندرووستیان تێكچوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به‌پێی یاسا ئه‌بێ كرێكاران له گه‌رمای سه‌ره‌وه‌ی ٥٠ ده‌ره‌جه‌دا ده‌ست له كار بكێشنه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا و ناچار به‌كاركردن له‌و باروودۆخه ناله‌بار و بێ ئیمكاناتهدا بوون.