ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، هێرشی كرده سه‌ر ئۆردووگای جه‌نین له كه‌رانه‌ی باخته‌ری چۆمی ئۆردۆن و سێ لاوی فه‌له‌ستینی كوشت.
به‌وته‌ی میدیاكانی ئیسڕائیل، ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته له ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌ی تیرۆر و به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هێرشبه‌رانی فه‌له‌ستینی، هێرشی كردۆته سه‌ر ئۆردووگای جه‌نین و شه‌ڕ هاتۆته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه سێ فه‌له‌ستینی گیانیان له ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ٧ فه‌له‌ستینی دیكه له شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ئۆردووگای جه‌نین كوژرابوون.
