له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ سووختبه‌ر به‌ناوه‌كانی “خه‌لیل شه‌یخ”، “مێهرزاد تاجازایی” و “عادڵ ئه‌ربابی” له شاره‌كانی ده‌شتیاری و سه‌رباز به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شارستانی ده‌شتیاری، ئۆتۆمبێلێكی سووختبه‌ران وه‌رگه‌ڕاوه و به‌هۆیه‌وه ئاگری گرتووه و دوو كه‌س به‌ناوه‌كانی “خه‌لیل شه‌یخ” و “مێهرزاد تاجازایی” گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها له شارستانی سه‌رباز دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا و سایپا پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه سووختبه‌رێك به‌ناوی “عادڵ ئه‌ربابی” گیانی له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ساڵی ٢٠٢١ی زاینی دا ٨٧ سووختبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم یان ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه كه سێ كه‌سیان منداڵ بوون.
