ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبێلی سووختبه‌ران له مێحوه‌ری زاهیدان-بم و گووهه‌ركوه سێ هاووڵاتی گیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو سووختبه‌ر به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبێل له مێحوه‌ری زاهیدا- بم به‌سه‌ختی بریندار بووه و پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سووختبه‌ریكی دیكه له گووهه‌ركوه به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبێله‌كه‌ی و له ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه ئه‌و هاووڵاتیه گیانی له‌ده‌ستدا. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا ناسنامه‌ی ئه‌و سێ سووختبه‌ره ئاشكرا نه‌كراوه.
