سێ سۆختبهری به‌لووچ له ڕۆژانی ٤ و ١٣ی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕان و ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له میحوه‌ری شارستانی “فنووج” گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و سووختبهرانهی له ڕێكه‌وتی ٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه بریتین له: “عه‌لی پور ڕه‌مشك” و “عهبدولخهلیل به ئایین” كه هه‌ر دوو خه‌ڵكی گوندی “ڕه‌حمه‌ت”ی سه‌ر به شارستانی فنووجن. هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی ئه‌و سووختبه‌ره‌ی ڕۆژی ١٣ی ڕه‌شه‌مه له میحوه‌ری فنووج-مهسكووتان گیانی له‌ده‌ست داوه بریتیه له: “یاسین مورادی” و خه‌ڵكی گوندی “ئاوئهنبار”ی سه‌ر به شارستانی فنووجه.