شه‌وی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، سێ ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ر له مێحوه‌ری زاهیدان بۆ خاش تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و سێ كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سێ ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ر له‌كاتی ڕاودوونانیان له‌لایه‌ن هێزه ئیینتزامیه‌كانی ڕژیمه‌وه له نزیكی ناوچه‌ی “چان عه‌لی” له مێحوه‌ری زاهیدان بۆ خاش تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و ئۆتۆمبێله‌كانیان ئاگری گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌و ڕووداوه شۆفێرانی هه‌ر سێ ئۆتۆمبێل له نێو ئاگردا سووتاون و گیانیان له‌ده‌ست داوه.
