ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی جۆزه‌ردان، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ناوی “ئه‌حمه‌د سیاخانی” به‌هۆی رووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ری ئێرانشار گیانی له‌ده‌ست دا.
سووختبه‌ری پیشه‌یه‌كی سه‌خت و پڕ مه‌ترسیه به‌ڵام لاوانی به‌لووچ به‌هۆی هه‌ژاری و نه‌بوونی هه‌لی كار ناچارن په‌نای بۆ ببه‌ن و ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌و ڕێگه‌وه دابین بكه‌ن. ساڵانه به ده‌یان سووختبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم یان ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بنه قوربانی و ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی به‌لانیكه‌م ١٠٥ سووختبه‌ر گیانیان له ده‌ست داوه و زیاتر له ٥٢ كه‌سیش بریندار بوون.