ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ناوی “شه‌هرام په‌سكوهی” به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له مێحوه‌ری خاش بۆ چابه‌هار گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌كۆڵبه‌رنیووز، ئۆتۆمبێلی ئه‌و سووختبه‌ره كه خه‌ڵكی شارستانی “سیب و سوران”ی سه‌ر به ناوچه په‌سكوهه، له ١٥ كیلۆمتری خاش وه‌رگه‌ڕاوه و شۆفێره‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی شه‌ممه‌ش سووختبه‌رێكی دیكه به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌مێحوه‌ری به‌زمان- ئێرانشار گیانی له‌ده‌ست دابوو. به‌پێی ئاماری چالاكانی به‌لووچ له ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی دا ١٠٥ سووختبه‌ری به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، ڕووداوی هاتووچۆ یان ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێل گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٥٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.