له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ناوی “جابر وه‌ته‌نخواه” به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبێله‌كه‌ی له شارستانی سه‌رباز گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتومبێلی ئه‌و سووختبه‌ره ڕۆژی هه‌ینی ٢ی پووشپه‌ڕ له سنووری “شیپچار” له شارستانی سه‌رباز بۆ ناو دۆڵێك به‌ربۆته‌وه و “جابر وه‌ته‌نخواه” ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه. شایانی باسه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به لانیكه‌م پێنج سووختبه‌ر له مێحوه‌ره‌كانی سیستان و به‌لووچستان به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له ده‌ست داوه.