ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، سووختبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی به‌لووچ به‌ناوی “محه‌ممه‌دئه‌مین بارانزهی” پاش ته‌قه‌ی هێزه‌كانی یگانی مێرساد له نزیك پۆمپی به‌نزینی نه‌خلستان له ئیرانشار، به‌هۆی ته‌قینه‌وه و ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی یگانی میرساد ڕۆژی ڕابردوو ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له ئۆتومبێلی سووختبه‌رێكی به‌لووچ كردووه و ئه‌و لاوه بێ تاوانه له نێو ئاگردا سووتاوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو شه‌ش سووختبه‌ری به‌لووچ له ڕووداوێكی دیكه دا له مێحوه‌ری خور- جه‌نده‌ق له ئیسفه‌هان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه قوربانی