له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ناوی “عه‌بدۆلڕه‌حمان به‌راهوویی” به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ری زابۆل بۆ نێهبه‌ندان گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌بدۆلڕه‌حمان به‌راهوویی” خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “زه‌هه‌ك” و خێزاندار بووه كه به‌هۆی هه‌ژاری و بێكاریه‌وه ڕووی له پیشه‌ی سه‌ختی سووختبه‌ری كردبوو. ناوبراو له‌كاتی ڕاودوونانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه و گیانی له‌ده‌ست داوه. به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، له ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی لانیكه‌م ١٠٥ سووختبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٥٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
