ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییهكی خهڵكی ماكۆ بە ناوی “عادڵ قوربانی” تەمەن ٢١ ساڵ و کوڕی “عەلی” كه لە بەشی جیهادی ئەرتەش له شاری سنه سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بووە، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لهو شارهدا گیانی لە دەستدا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “عادڵ قوربانی” لە دەوروبەری پادگانی لەشکری پیادەی کوردستان، سەر بە هێزی وشکایی ئەرتەشی ئێران تووشی ئەو ڕووداوە بووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە. جێگای ئاماژەیە هەتا کاتی داڕێشتنی ئەم هەواڵە، میدیاكانی ڕژیم هەواڵی کوژرانی ئەم سەربازەیان بە بڵاو نەکردووەتەوە.