ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی ڕێبه‌ندان، مامۆستایانی زانكۆی زانیاری پزیشكی تاران ڕایانگه‌یاند كه له ئێران ساڵانه ٤٥ هه‌زار كه‌س ده‌بنه قوربانی كه‌ش و هه‌وای پیس.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی زانكۆی زانیاری پزیشكی تاران، ساڵانه ٤٥ هه‌زار كه‌س به‌هۆی كه‌ش و هه‌وای پیسه‌وه له ئێران ده‌بنه قوربانی كه له سه‌دا حه‌وتیان كۆرپه‌ڵه‌ن و به مردوویی به دونیا دێن. به‌وته‌ی چالاكانی ژێنگه‌یی، له ئێستا دا ١٤ وزه‌خانه‌ی ئێران به سووته‌مه‌نی مازۆت ده‌سووتن و كه‌ش و هه‌وای گه‌وره‌شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج، ئه‌هواز، ته‌ورێز، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، ئه‌راك و چه‌ند شاری دیكه له ئاستێكی مه‌ترسیدار دایه.