کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی زیندانییەک لەژێر ئەشکەنجەی ئیتلاعاتی ئەهواز

گیان له‌ده‌ستدانی زیندانییەک لەژێر ئەشکەنجەی ئیتلاعاتی ئەهواز 3

“عیماد حەیدەری” تەمەن ٣١ ساڵ، خەڵکی ناوچەی “مەلاشیە” کە ٩ ڕۆژ له‌وه‌پێش لە کاتی ناڕەزایەتییه‌كانی ئەو شارە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو، بە هۆی ئەشکەنجەی زۆره‌وه‌ گیانی لەدەست داوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عیماد حەیدەری“، چالاکی مەدەنی و خێزاندار بوو و یارمەتییەکی زۆری به‌ لافاولێدراوان گه‌یاندبوو، ناوبراو پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانییەوە چوار جار ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش بە بارمتە ئازاد کرابوو.