ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان باس لە گیان لەدەستدانی دوو کرێکاری بیركهن لە گوندی “سانیچ”ی سەر بە ناحیەی تافت لە پارێزگای یەزد دەکەن و تا ئێستا ناسنامەی هیچ کام لە کرێکارە کوژراوەکان ئاشکرا نەکراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو کرێکاری بیركهن لە گوندی “سانیچ”ی سەر بە ناحیەی تافت لە پارێزگای یەزد، له كاتی كاركردن له نێو بیردا بههۆی گازگرتوویی دهخنكێن و گیانیان لهدهست دهدهن. شایانی باسه، دامودەزگاکانی كۆماری ئیسلامی باس لهوە دەکەن کە ئەمساڵ ڕووداوەکانی کار کەمی کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە تەنیا لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا دەیان کرێکار بەهۆی ڕووداوی کارەوە سڵامەتی یان گیانیان لەدەستداوە.