ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتومبێل له جاده‌ی نێوان سه‌قز- بۆكان، دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتومبێلی سه‌مه‌ند و بارهه‌ڵگرێكدا ڕوویداوه و دوو سه‌رنشینی سه‌واریه‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه. نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی، خراپی ڕێگه‌وبان و ناستانداردبوونی ئۆتومبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆیی سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆه له ئێران.
