ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه، ئه‌رته‌شی توركیا به په‌هباد هێرشی كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له شاری قامیشلووی ڕۆژئاوای كوردستان و دوو هاووڵاتی گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی دژه تیرۆری ڕۆژائاوای كوردستان، سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێله له فه‌رمانده‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان “پ.ك.ك” بوون و له‌لایه‌ن په‌هبادێكی توركیاوه كراونه‌ته ئامانج و ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌وڵه‌تی توركیا كه هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ هێرش كردنه سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان سه‌ری نه‌گرتووه په‌نای بۆ هێرشی په‌هبادی و به ئامانج گرتنی هێزه كوردییه‌كانی ڕۆژائاوای كوردستان هێناوه و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین كه‌س به‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه تیرۆر كراون.