گیان له‌ده‌ستدانی دوو منداڵ به‌هۆی بۆردوومانی ئه‌رته‌شی توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو ئه‌رته‌شی توركیه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری “منبج”یان به‌چڕی بۆردوومانكرد و به‌هۆیه‌وه دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌ر ماڵ و زه‌وی كه‌شاوه‌رزی دانیشتووانی ناوچه‌كه كه‌وت. به‌وته‌ی یه‌كێك له دانیشتووانی ناوچه‌كه، ڕۆژی ڕابردوو به ٩٠ گولله‌ی هاوه‌ن و ده‌یان گولله‌ی توپ گونده‌كانی “عه‌ره‌ب حه‌سه‌ن”، “عه‌ون ئه‌لدادات”، “ئهلجهڕراد” و “باكووری منبج” بۆردوومانكراوه و ماڵی چه‌ند هاووڵاتییه‌ك ڕووخاوه.