کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو منداڵی خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو به‌هۆی بێئاوی

گیان له‌ده‌ستدانی دوو منداڵی خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو به‌هۆی بێئاوی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی گه‌لاوێژ، دوو منداڵی ته‌مه‌ن پێنج و ١٣ ساڵ به‌هۆی بێئاوی له‌ دوو ڕووداوی دڵته‌زێن له‌ شاری سه‌پولی زه‌هاو دا گیانیان له‌ ده‌ستدا.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاگرین عەلیمورادی”، منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “حەسەن‌سولەیمان”ی سەر بە شاری سەرپولی زەهاو، کە لەگەڵ بنەماڵەکەی چووبوونە ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەری ئەو گوندە بۆ دابینکردن و گوستنەوەی ئاوی خواردنەوەی ڕۆژانەیان، بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆر گیانی لەدەست دا. هه‌روه‌ها دوو ئه‌ندامی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. له‌ ڕووداوی دووهه‌م دا کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی “ڕەیان فاتمیپوور” لە گوندی “تایشە”ی سه‌ر به‌ دەشتی زەهاو بەهۆی گڕگرتنی گاز، سووتاوە و پەنای بۆ دوشی حەمام بردووە بەڵام بەهۆی نەبوونی ئاو جەستەی بە توندی سووتاوە و به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ لە کۆی گشتیی ٢٢٦ گوندی سەر بە شاری سەرپولی زەهاو، ٧٦ گوند کێشەی جیددیی بێئاوی، کەمئاوی و بەتایبەت ئاوی خواردنەوەیان هەیە.