به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوه‌كانی “ئه‌فشین فه‌لاحه‌تی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و “مێهدی ڕه‌حمه‌تی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له ڕووداوێكی نادیار دا له به‌ندئاوی “عه‌باس ئاباد”ی بانه نوقمی ئاو بوون و گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێشتا چوونیه‌تی ئه‌و ڕووداوه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن سه‌رقاڵی گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی ئه‌و دوو كۆڵبهرهن و هێشتا نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه. به‌پێی ئاماره‌كانی تۆماركراو له كۆڵبه‌رنیووز، له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ٢٣٤ كۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان كوژران و بریندار بوون كه له‌و ڕێژه‌یه ٣٩ كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٩٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.