کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی ڕێگای مه‌هاباد- میاندوئاو

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی ڕێگای مه‌هاباد میاندووئاو

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌٤ی مانگی گوڵان،به‌هۆی پێكدادانی دووئۆتۆمبێلی سه‌واری له‌جاده‌ی مه‌هابادبۆمیاندوئاودووهاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوچواركه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه‌ له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید و سه‌مه‌ند ڕوویداوه‌ و دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چوار كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوون كه‌ باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ پرۆژه‌ی ئۆتووبانی مه‌هابادمیاندووئاوه‌ چه‌ندین ساڵه‌ كه‌ دراوه‌ به‌ شیركه‌تێكی سه‌ر به‌ سپای پاسداران و هێشتا ته‌واو نه‌بووه‌ و ساڵانه‌ به‌ ده‌یان هاووڵاتی له‌و ڕێگایه‌ ده‌بنه‌ قۆربانی.