کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س به‌هۆی برووسكه‌وه‌ له‌ دینه‌وه‌ری كرماشان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س به‌هۆی برووسكه‌وه‌ له‌ دینه‌وه‌ری كرماشان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی گوڵان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “دینه‌وه‌ر”ی سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان به‌هۆی ‌برووسكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، كه‌شاوه‌رزێكی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “حه‌سه‌ن ئاوای خواروو”ی ناوچه‌ی “دینه‌وه‌ر” له‌كاتی كاركردن دا به‌هۆی برووسكه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. هه‌روه‌ها له‌ گوندێكی دیكه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ناوی “ئه‌رگه‌نه‌ی سه‌روو” هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ی جووتیار برووسكه‌ لیدا و گیانی له‌ده‌ست دا‌. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا نسانامه‌ی ئه‌و دوو كه‌س ئاشكرا نه‌كراوه‌.