کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار و سێ هاووڵاتی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پۆمپی گاز

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار و سێ هاووڵاتی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پۆمپی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌خزه‌نی گازی وانتێكی سایپا له‌ پۆمپی “سی.ان.جی” له‌ شارستانی پۆلده‌شتی سه‌ر به‌ پارێزگای ورمێ، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌وته‌ی به‌رپرسی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی پۆلده‌شت، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ به‌هۆی ناستانداردبوونی مه‌خزه‌نی گازی وانتی سایپا ڕوویداوه‌. له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا دوو كرێكار، له‌ پۆمپی “سی.ان.جی” گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ هاووڵاتی دیكه‌ش بریندار بوون كه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.