له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو كرێكار له شاركانی نه‌یشابوور و مازه‌نده‌ران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاریكی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه له به‌رزایی ٥٠ مه‌تر بۆ ناو بیرێك به‌سه‌ختی بریندار بۆ له كاتی گۆاستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكاریكی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ له پارێزگایی مازه‌نده‌ران به هۆی نه‌بۆنی ئیمه‌نی شۆینی كار له‌كاتی كاركردندا به‌هۆی به‌رق گرتووی گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه كه ساڵانه له شاره‌كانی ئێران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شۆینی كار له كاتی كاركردندا زیاتر له چه‌ندین هه‌زار كرێكار گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
