ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ، دوو كرێكار به ناوه‌كانی “مۆعین كه‌ریمی” و “مێهدی مه‌حموودی” به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له شاره‌كانی كرماشان و ته‌ورێز گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مۆعین كه‌ریمی” خه‌ڵكی شاری كرماشان بووه و به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها “مێهدی مه‌حموودی” خه‌ڵكی گوندی “داریان” و دانیشتووی شاره‌دێی “دورێسان”ی پاوه به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی بینایه‌كی چه‌ند نهۆمی له شاری ته‌ورێز، به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست داوه.
