ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو كرێكاری شاغڵ له پڕۆژه‌ی به‌ندئاوی مشكین شار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو كرێكاره كه هێشتا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی قورس له سه‌ر باڵابه‌ری نێو كارگه‌ی به‌ندئاوی مشكین شار به‌سه‌ریاندا گیانیان له ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی خۆپاراستن له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه، سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قوربانیانی ڕووداوی كاره له ئێران.